الاثنين، تشرين الأول ١٧، ٢٠٠٥

ئاڵای کوردستان

نیشتیمانێکمان ده‌وێت
خوێنی شه‌هید
له‌ سه‌رووی سه‌رمانه‌وه‌ بێت
***
له‌ ئاسمانێکی سپیدا
خۆرێکی گه‌ش
بریسکه‌ی بۆ گشت ماڵێکی
ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ بهاوێژێت
***
له‌ دامێنیا
به‌هار سه‌وزایی بچێنێ
له‌ هه‌ر چوار وه‌رزه‌که‌ی ساڵدا
گوڵه‌ نێرگز
خۆی له‌ گوڵاڵه‌ سوره‌یه‌ک بئاڵێنێ
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،
هێمن ڕه‌ئووف

الأربعاء، تشرين الأول ١٢، ٢٠٠٥

ئه‌گه‌رهاتی،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،هێمن ره‌ئوف

ئه‌گه‌ر هاتی
وه‌ک بارانێك له‌پایزدا
لێم بباره

ته‌پوتۆزی
سه‌ر دره‌خته‌ بێ گه‌ڵاکان
ڕابماڵه

ئه‌گه‌رهاتی
به‌هێوشی له‌سه‌ر که‌ناری
ئه‌م دڵه‌م
له‌نگه‌ر بگره

نه‌کا له‌قوڵایی دڵما
بزر ببی

ئه‌گه‌ر وون بویت
هیچ که‌س نیه
هانا بۆ ڕزگاربوون به‌ریت

چونکه‌ دڵم
زه‌ریایه‌که
‌له‌ خۆشه‌ویستی ودڵداری
به‌هه‌شتێکه
له‌ئێواران و له‌ جوانی

،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،

16.09.2005,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,,hemnrauf@hotmail.com

الثلاثاء، تشرين الأول ١١، ٢٠٠٥